زنجیرەی گەرانەوەی نێیمار بۆ بارسێلۆنا دەستی پێکرد

دوای شکستەکەی پاریس سانجێرمان دژی مانچێستەر سیتی قورسی گەیشتنی پاریس بۆ یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەنگۆی رۆیشتنی نێیمار لە یانەکە و گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا بوە مانشێتی سەرەکی رۆژنامەکان لە دواین هەواڵیش پێگەی راک وەنی ئیسپانی هەواڵی گەڕانەوەی نێیماری بڵاو کردۆتەوە

راک وەن لە هەواڵێکی بەپەلە باسی لەوە کردووە، نێیمار شێتانە دەیەوێت بگەڕێتەوە بارسێلۆنا، ئامادەیە هەموو شتێک بکات بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بارسێلۆنا

راک وەن باسی لەوە کردووە، بارسێلۆنا و لاپۆرتا گەرانەوەی نێیماریان کردۆتە ژمارە یەکی کارەکانی خۆیان، پێیان وایە دەتوانن گرێبەست لەگەڵ نێیماڕ واژوو بکەن بە کەمتر لەو گرێبەستەی دوو وەرز پێش ئێستا پێشکەشیان کردووبوو، کە سێ یاریزان و 130 ملیۆن یۆرۆ بوو

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close