ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كانتی نایزانی

 

نگولۆ كانتی له‌ ساڵی (1991) له‌ بنەماڵەیەکی زەحمەتکێش له‌ دایک و باوكێكی موسڵمانی مالی له‌ پاریس لە دایکبووە، له‌ ئەفریقاوە کۆچیان کردووە بۆ فەرەنسا، بۆ ئەوەی دۆخی ژیانیان باشتر بکەن، به‌ڵام كانتی ته‌مه‌نی (11) ساڵ ده‌بێت باوكی کۆچی دوایی ده‌كات، بۆیە نگولۆ لە تەمەنێکی بچوکدا وەک برا گه‌وره‌ ناچاربوو بەرپرسیارێتی خێزانه‌كه‌ی لە ئەستۆ بگرێت.

كانتی لە منداڵییەوە دوای مردنی باوکی بە بایەخەوە گرنگی بە هەموو ئەندامانی خێزانەکەیدەداو دوای بەدەستهێنانی ناوبانگ لە جیهانی تۆپی پێدا، خێزانەکەی وەک پێشەنگ مانه‌وه‌ و ناوی ته‌واوی براكانی لە یانەکانی تۆپی پێ تۆمارکرد، هه‌روه‌ها یارمەتی دارایی پێشکەش به‌ دایک و براكانی کرد بۆ ئەوەی دەستبەکاری بازرگانی بکەن و سەربەخۆیی ماددی خۆیان هه‌بێت.

پێشتر كانتی ماڵیان لە شوقەیەکی بچووکدابوو لە برۆێل مالمیسۆنڤی، کە شوێنێکی نیمچە شارستانییه‌ و لە نزیک پاریسه‌، رۆژانه‌ بۆ بژێوی ماڵه‌وه‌یان زبڵ و خاشاكی كۆ ده‌كرده‌وه‌، بۆ ئەوەی یارمەتی دایکی بدات، کە وەک پاککەرەوە کاری دەکرد، بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی ڕۆژانەیان. ته‌نانه‌ت پاره‌ی پاسی نه‌بوو پێی بچێته‌ سه‌ر زبڵخانه‌كان، به‌و هۆیه‌وه‌ چەند کیلۆمەترێک بەپێ ده‌ڕۆیشت لەدەوری به‌ری ڕۆژهەڵاتی پاریسدا ده‌گەڕا بەدوای هەموو جۆرە پاشەڕۆیەکی بەنرخ، بۆ کۆکردنەوە و گەیاندنی بە کۆمپانیاکانی ڕیسایکلین بۆ بڕە پارەیەکی کەم، كه‌ ئه‌وه‌ش خێزانەکەی لە هەژاری ڕزگار نه‌ده‌‌كرد، بەڵکو بەسوود بوو بۆیان.

لە دوای مۆندیالی (1998)ـی فەرەنسا کانتی ئاماژەی بەوەدا کە ئێستا فەرەنسا دەرفەت بە کۆچبەران دەدات، بەتایبەتی کە شکۆی تۆپی پێی خۆی بە پشت بەستن بە یاریزانانی کۆچبەری وەک (تیری هێنری، زیندین زیدان، پاتریک ڤیرا، لیلیان تورام و نیکۆلاس ئەنێلکا) دروست کردووە و رێگای ده‌دات بیانییه‌كان یاریی بۆ بكه‌ن. هەرچەندە کانتی هەرگیز سەیری یاریی تۆپی پێی نەکردبوو، بەڵام حەزی دەکرد وەک پیشەیەک یاریی تۆپی پێ بکات، لە تەمەنی هەشت ساڵیدا گەورەترین بڕیاری ژیانیدا بۆ هەوڵدان بۆ دەستپێکردنی تۆپی پێ. بەڵام تێبینی ئەوەی کردبوو کە چەندین ئاکادیمیاتی تۆپی پێ لە نزیک ماڵەکەیان هەیە، به‌ڵام له‌ قەراخ ڕۆژئاوای پاریس دەستی بە پیشەی تۆپی پێی كرد له‌ تیپی (JS Suresnes) دواتر چووه‌ یانه‌ی بۆلۆنی له‌ خولی فه‌ره‌نسی.

کانتی وەک خۆی هەرگیز حەزی لە پەیوەندی کردن نه‌بوو، پێی باشبوو به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر تۆپی پێ بکات، هه‌روه‌ها بنکەیەکی گەورەی له‌ هانده‌ران له‌ تیپه‌كه‌ی بۆ دروستبوو، دواتر بە گەنجترین و پڕ بایەخترین ئەستێرەی یانەکە دیاریكرا، به‌هۆی و ئەوکارە قورسانەی لە منداڵیوه‌ كردبووی توانی سەرکردایەتی هێڵی ناوەڕاستی تیپەکەی بكات و هیچ یاریه‌ك تووشی شكست نه‌بوو، تا به‌ده‌ست هێنانی پاڵەوانێتی لەگەڵ یانەكه‌ی.
یەکێک لە هاوڕێ دێرینەکانی کانتی (فرانسوا لێمۆین) دەڵێت:
“کانتی له‌ناوماندا منداڵبوو، ئێمە بەرامبەر تیپێکی ناوخۆیی یاریمان دەکردو لە (10) خولەکی کۆتایی یارییەکەدا هاتوو بردنەوەی پێبه‌خشین، لە کۆتایی یارییەکەدا چوینەژووری جل گۆڕین، سەیری یەکێک لەهاوتیمەکانم کردو وتم: سەیرکە ئەو لە ئێمە بچووکترەو لە (10) خولەکدا فێری كردین چۆن کارە بکەین و بیبه‌ینه‌وه‌”.

كانتی رۆژانه‌ چوار سه‌عات مه‌شقی ده‌كرد دوای بەسەربردنی نزیکەی چوار ساڵ لە تیپه‌كه‌ی گەشەی كردو کەسایەتی ئەو پێگەیشتووتر بوو، ڕێچکەکەی ڕونتر بوو، جەماوەریبوونی وای لێکرد ببێتە خۆشەویست و دڵسۆزترین یاریزانی یانەکە.

كانتی بە باشی گوێ ده‌گرێت بۆ ئەو شتانەی داوای لێدەکرێت، دواتر بەوردی ئەنجامیدەدا، ئەو گەشەکردن و ناوبانگە بەرچاوەی وایلێکرد کە بچێتە تیپی بۆلۆنی فه‌ره‌نسی. پاشان له‌ ساڵی (2015) چووه‌ یانه‌ی لیسته‌ر سیتی به‌ بری (5) ملیۆن پاوەند دوو وەرزی لە پریمەرلیگ بەسەر برد، له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌ی خولی ئینگلیزی برده‌وه‌ و دواتر بووه‌ یاریكه‌ری سه‌ره‌كی لیسته‌ر سیتی.

ساڵی دواتر بە ( 32) ملیۆن پاوەند چووە یانه‌ی چێڵسی و لە وەرزی یەکەمیدا جارێکی دیکە خولەکەی بردەوە، هەروەها نازناوی باشترین یاریزانی تۆپی پێی ساڵی بەدەستهێناو بووە یەکەم یاریزانی سەر گۆڕەپانەکە، کە نازناوی یەک لەدوای یەکی پرێمەرلیگ لەگەڵ یانە جیاوازەکاندا بباتەوە دوای ئێریک کانتۆنا لە ساڵەکانی (1992، 1993).

کانتی یەکەم دەرکەوتنی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی فەرەنسا لە یۆرۆی ساڵی (2016)بوو، كه‌ پله‌ی دووه‌میان هێناو یەک هیچ بە پرتوگال دۆڕان. دوای دوو ساڵ بوو بە یاریزانی سەرەکی فەرەنسا، لە جامی جیهانی ساڵی (2018) تیپی كه‌ڵه‌شێره‌كان یاریی كۆتاییان مۆندیالیان له‌ كرواتیا برده‌وه‌. لەوکاتەدا كانتی لاسایی پاڵەوانەکانی مۆندیالی (1998)ـی کردەوە و وتی:
“تەمەنم (11) ساڵ بوو کە دوای مۆندیالی (1998) بە هاوڕێکانم وت ڕۆژێک دێت مۆندیال ده‌به‌مه‌وه‌”.

كانتی چیرۆکی یاریزانی کۆکەرەوەی زبڵەکان، کە بووه‌ بە ئەستێرەیەکی جیهانی هه‌میشه‌ زەردەخەنەیەکی بە ناوبانگی هەیە لە پشت تراژیدیاو مەینەتیه‌وه‌ خۆی حه‌شارداوه‌.
ده‌ڵێت:
له‌ یارییه‌كی یانه‌ی چێڵسی (2-3) له‌ یانه‌ی ئه‌رسیناڵمان برده‌وه،‌ سەیری هاندەرێکی ئەرسناڵیم كرد زۆر دڵته‌نگ بوو بەو دۆڕاندنەو لە چاوی منی دەزانی، دوای یارییه‌كه‌ چووم داوای لێبووردنم لێکرد و وێنەیەکم لە گەڵدا گرت.

هه‌روه‌ها لە مزگەوتێکی لەندەن نوێژم دەکرد کاتێک چاوم بە هاندەرێکی ئەرسناڵ کەوت، دواتر بانگهێشتەکم كرد بۆ ماڵەوە بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ رۆژەكه‌ به‌سه‌ر ببه‌ین و دڵی زیاتر به‌ ئیسلام خۆشبێت.

كانتی به‌رده‌وامه‌ له‌ یاریكردن و پاری زۆری هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌و بەدوای ئەوەدا نەچوو ببێتە خاوەنی سەیارەیەی گرانبەها، یان پۆز بە جل و بەرگ و خانووی گرانبەهاوه‌ لێبدات، تا ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی چێڵسی سه‌یایه‌كی بچووكی جۆری کوپەری پێیه‌ و هاتووچۆی پێده‌كات، هه‌روه‌ها هیچ كات حەز بە نیشاندانی سامانەکەی ناكات.

و. هه‌وراز كاوه‌

سه‌رچاوه‌
ئيبرا بوز

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close