ته‌واو.. پاریس سانجێرمان یه‌كه‌م ئۆفه‌ری پێشكه‌شی لیۆنێل مێسی كرد

له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ گرێبه‌ستی لیۆنێل مێسی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كۆتایی دێت، تاوه‌كو ئێستاش چاره‌نووسی كاپیتانه‌كه‌ی بارسا روون نییه‌ به‌ مانه‌وه‌ و رۆیشتنی له‌ كامپ نوو، پاریس سانجێرمانیش یه‌كه‌م ئۆفه‌ری پێشكه‌شی ئه‌و یاریزانه‌ كرد.

مارسێلۆ بلیچێر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، پاریس سانجێرمان یه‌كه‌م ئۆفه‌ری فه‌رمی پێشكه‌شی مێسی كردووه‌ تاوه‌كو له‌ هاوینی داهاتوو و دوایی كۆتایهاتنی ئه‌م وه‌رزه‌، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ فڕه‌نسییه‌كه‌ بكات.

سه‌رچاوه‌كه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئۆفه‌ره‌كه‌ی پاریس سانجێرمان كه‌ پێشكه‌شی مێسی كردووه‌، بۆ ماوه‌ی دوو ساڵه‌ و ده‌كرێت به‌ره‌زامه‌ندی هه‌ردوو لا، ساڵێكی تریش درێژ بكرێته‌وه‌.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close