ریال مەدرید گومانی لە ناوبژیوانی یارییەکەی بەرامبەر چێڵسی هەیە

ریال مەدرید گومانی لە ناوبژیوانی یارییەکەی بەرامبەر چێڵسی هەیە و دەترسێت بڕیارەکانی ناوبژیونەکە لەدژی یانەکە بن.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانیلە ژمارەی ئەمڕۆ سێشەممەیدا رایگەیاندووە، ریال مەدرید گومانی لە دانی ماکیلی ناوبژیوانی هۆڵەندی هەیە کە بۆ بەڕێوەبردنی یاریی ریال مەدرید و چێڵسی لە پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەستنیشانکراوە، مەدریدییەکان دەترسن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا تۆڵەی سوپەرلیگیان لێ بکاتەوە و ناوبژیوانە هۆڵەندییەکە بڕیاری هەڵە لە یارییەکە بدات.

ماڵپەڕی ABCی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، لە ماڵی مەدریدییەکان بە دڵەڕاوکێوە لە ناوبژیوانی یارییەکە دەڕوانن، دەترسن یوێفا لە رێگای ناوبژیوانانەوە رێگا لە سەرکەوتنی ریال مەدرید بگرێت بۆ یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

جۆسێپ پێدریرۆل، پێشکەشکاری بەناوبانگی بەرنامەی ئێلچێرێنجیتۆی ئیسپانی دەڵێت ‘چۆن گومان نەکەین لەکاتێکدا ئالێکساندەر سێفرین سەرۆکی یوێفا بە ئاشکرا هەڕەشەی توندی لە ریال مەدرید کرد، لە پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگی خانمانیش بە ئاشکرا بڕیارەکانی ناوبژیوانی یاریی بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان لە بەرژەوەندی یانە فەرەنسییەکە بوون، لە تارییەکە سێ لێدانی سزا بۆ سانجێرمان هەژمارکران کە دووانیان ئابڕووچوون بوون، بۆیە ریال مەدرید بەرامبەر چێڵسی هەرچەند باش بێت مەرج نییە سەرکەوتوو بێت’.

بەهۆی ئەوەی فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی سوپەرلیگە و سەرۆکی یوێفا لە ریال مەدرید تووڕەیە چەند جارێک هەڕەشەی دوورخستنەوەی لە یانە مەدریدییەکە کردووە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close