زێدان 4 یاریزان لەلیستی یاریزانانی یاری بەرامبەر چێلسی دوور دەخاتەوە

 

بەر لە یارییە ئاگرینییەكەی سبەی شەوی نێوان ڕیال مەدرید و چێلسی زێدانی ڕاهێنەری مێرەنگی لیستی یاریزانانی بۆ ئەم یارییە ڕاگەیاند و تێیدا 4 یاریزانی دوور خستوەتەوە.

بەگوێرەی لیستەكەی زێدان ڕایگەیاندوە هەریەكە لە فیرلاند میندی و لۆكاس ڤاسكوێز و سێرخیۆ ڕامۆس بەهۆی پێكان و فیدی ڤاڵڤێردی بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەم یارییە دوور خراونەتەوە، لەكاتێكدا زێدان بۆ پڕكردنەوەی لیستەكە چەند یاریزانێكی تیپی دووەمی ڕیال مەدریدی وەك بلانكۆ و ئاریباس و میگوێلی بانگهێشت كردوە، لەكاتێكدا تۆنی كرۆس و هازارد و كارڤەخال لە لیستی یارییەكەن و پێشبینی دەكرێت هەرسێكیان یاری بكەن.
ئەوەی خوارەوە وێنەیەكی فەرمی لیستی یاریزانانی ڕیال مەدریدە بۆ یاری چێلسی

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close