چارەنووسی ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ یەکلاکرایەوە

چارەنووسی ریال مەدرید لە یارییەکانی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ یەکلاکرایەوە و لە خولەکە بەردەوام دەبێت.

رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ریال مەدرید لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ سزا نادرێت و لە خولەکە بەردەوام دەبێت، کە ئێستا لە قۆناخی پێش کۆتایی یاریی دەکات و وابڕیارە رووبەڕووی چێڵسی بێتەوە.

پێشتر ئەلێکساندەر سێفرین سەرۆکی یوێفا رایگەیاندبوو لەوانەیە بەهۆی سوپەرلیگەوە سزای ریال مەدرید بدەن کە تەنیا بارسێلۆنا و ریال مەدرید لە خولەکە نەکشاونەتەوە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close