بەشداری كردنی دوو ئەستێرەی گەورەی بارسێلۆنا بەرامبەر ڤیاریال لەژێر هەڕەشە دایە

 

دوای ئەوەی یانەی بارسێلۆنا جامی شای بەدەستهێنا، ئەمجارە شەڕی بەدەستهێنانی لیگا دەكات، بۆ ئەمەش لە یاری سبەی شەو بەرامبەر خیتافی دوو ئەستیرەی گەورەی یانەكە گەر كارتی زەرد وەربگرن دەكەونە ژێر هەڕەشەی دابڕان لە یاری داهاتوودا.

بەگوێرەی میدیاكانی كەتەلۆنیا هەردوو یاریزان مێسی و دی یۆنگ خاوەنی 4 كارتی زەردن بۆیە ئەگەر سبەی لە یاری خیتافی بەشداری بكەن و كارتی زەرد وەربگرن ئەوا لە یاری داهاتووی بارسێلۆنا كە زۆر قورسە لەبەرامبەر ڤیاریال ناتوانن یاری بكەن، ئەوەش لە كاتێكدا بەهۆی هەستیاری بارودۆخ لیگا كویمانی ڕاهێنەری بارسێلۆنا نایەوێت لەهیچ لە یارییەكان بێ ئەو دوو یاریزانە یاریبكات بەتایبەتی یارییە بەهێزەكان كە لەدەستدانی خاڵ تێیدا واتای لەدەستدانی لیگا دەبێت.

جێی ئاماژە پێكردنە، بارسێلۆنا لە ئێستادا بەكۆی 65 خاڵ سێیەمی ڕیزبەندی گرتوە بەڵام یارییەكی كەمتری ئەنجامداوە لە هەردوو یانەی ئاتلەتیكۆ مەدریدی پێشەنگ و خاون 70 خاڵ و ڕیال مەدریدی دووەمی ڕیزبەند كە 67 خاڵی هەیە

 

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close