هۆكاری هاتنە دەرەوەی شەش یانە ئینگلیزییەكە لە سوپەر لیگ ئاشكرا كرا

 

دوای ئەوەی دوێنێ شەو دوای پاشەكشەی یانە ئینگلیزییەكان بە فەرمی پڕۆژەی سوپەری ئەوروپی بۆ كاتێكی نادیار هەڵپەسێردرا و وەستێنرا، بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی ئیسپانیا هۆكاری پاشەكشەی شەش یانە ئینگلیزییەكەی ئاشكرا كرد.

بەرنامەی چێرنجیتۆی بەناوبانگ ئاماژەی كردوە كە ئەو 6 یانە ئینگلیزییە گەورەیەی بەشداری ئەو پڕۆژەیان كردبوو، لەلایەن برۆیس جۆنسۆنی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بە زۆر و بە هەڕەشە بڕیاری خۆیان بەناچاری گۆڕیوە، بە گوێرەی هەواڵەكەش بۆریس جۆنسۆن بە بەرپرسیاری یانەكانی ڕاگەیاندوە كە ئەگەر لەو خولە بەشداری بكەن، ئەوا سەرجەم مۆڵەتەكانی كاردنی یاریزانە بیانییەكانی یانەكانتان دەوەستێنم و بەكۆتا دەهێنم ، واتا دەبێت هەموو یاریزانە پیشەگەرەكان بەریتانیا بەجێبهێڵن چونكە مۆڵەتی كاركردنیان نییە.

جێی ئاماژەیە، لە پرێمەرلیگ هیچ یاریزانێكی بیانی ناتوانێت بێ وەرگرتنی مۆڵەتی كاركردن بۆ هیچ یانەیەك یاری بكات، لێرەدا بەپێی هەواڵەكە حكومەتی بەریتانیا ئەو خاڵەی بۆ فشار خستنە سەر شەش یانە ئینگلیزییەكە بەكار هێناوە و كارەكەی سەری گرتوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close