بەفەرمی سوپەرلیگ هەڵپەسێردرا

سەرپەرشتیارانی سوپەرلیگ دوای کشانەوەی یانەکانی پرێمرلیگ لە خولەکەیان بەفەرمی هەڵپەساردنی خولەکەیان راگەیاند.
سەرپەرشتیارانی سوپەرلیگ رایانگەیاندووە ‘بەهۆی کشانەوەی یانەکانی پرێمەرلیگ لە سوپەرلیگ بڕیارمان دا بە شێوەیەکی کاتی خولەکە هەڵبپەسێرین، بەڵام خولەکە هەڵناوەشێنینەوە، بەلکو لەکاتێکی دیکە بە هەیکەلی خولەکەدا دەچینەوە و بەردەوام دەبین’.

لە بەیاننەمەکەدا هاتووە ‘یانەکانی پرێمەرلیگ ناچارکراون لە خولەکە بکشێنەوە و فشارێکی زۆریان لێکراوە’.

لە کۆی ئەو 12 یانەیەی وەکو دامەزێنەری سوپەرلیگ خۆیان ناساندبوو، ئەمشەو شەش یانەکەی پرێمەرلیگ لە خولەکە کشانەوە، ئەمەش بووە هۆی بەربەست لە بەردەم پڕۆژەی سوپەرلیگ.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close