فه‌رمی| یه‌كه‌م یانه‌ كشانه‌وه‌ی خۆی له‌ سوپه‌ر لیگ راگه‌یاند

دوایی راگه‌یاندنی پاڵه‌وانه‌تییه‌كی نوێ به‌ ناوی سوپه‌ر لیگ، فشاره‌كان له‌سه‌ر ئاستی نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی، له‌ سه‌رۆك و سه‌رۆكوه‌زیرانی وه‌ڵاتان و فیدراسیۆنه‌كان بگره‌، تا ده‌گاته‌ هانده‌ری بچوكترین یانه‌ ئه‌وه‌نده‌ زۆر بوون، هه‌رزوو وا له‌ هه‌ندێك یانه‌ كرا پاشگه‌ز ببنه‌وه‌ له‌و رێكه‌وتنه‌ 20 ساڵه‌ییه‌ی بۆ كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانه‌تییه‌كی نوێ به‌ ناوی سوپه‌ر لیگ دابوویان.

دوایی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، ده‌نگۆی كشانه‌وه‌ی چه‌ندین یانه‌ له‌ سوپه‌ر لیگ بڵاوبوویه‌وه‌ له‌ ژێر فشاره‌كان، مانچێسته‌ر سیتی ئینگلزیش وه‌كو یه‌كه‌م یانه‌، به‌فه‌رمی له‌ نێو رێكه‌وتنه‌ی ئه‌و 12 یانه‌یه‌ هاته‌ ده‌ره‌وه‌ و به‌شداری سوپه‌ر لیگ ناكات.‌

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ ماوه‌یه‌ی دهاتوو یانه‌كانی ئارسێناڵ، چێلسی، مانچێسته‌ر یونایتد، ئاتلێتیكۆ مه‌درید و بارسێلۆناش كشانه‌وه‌ی خۆیان رابگه‌یه‌نن.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close