زێدان بەر لە یاری كادیز گورزێكی گەورەی بەردەكەوێت

 

وا دیارە جارێكی دیكەش ڕیال مەدرید پێویستە دوور لە كۆمەڵێك یاریزانی كاریگەر سبەی لە میانەی لیگای ئیسپانیا ڕووبەڕووی كادیز ببێتەوە .

بەگوێرەی میدیاكانی مەدرید ئەمڕۆ لۆكا مۆدریچ بەهۆی ناڕەحەتی ماسوولكەكانی و هیلاكی مەشقەكانی تەواو نەكردوە و بۆ یاری سبەی سبەی بەرامبەر كادیز بانگهێشت ناكرێت، جگە لەویش یاریزان تۆنی كڕۆس مەشقی تایبەتی كردوە و ئەویش نەك هەر بۆ یاری كادیز بەڵكو بۆ یاری ڕیال بیتسیش گومان لەبەشداری كردنی دەكرێت و زێدان دەیەوێت بەتەواوی بحەسێتەوە و بۆ یاری چێلسی ئامادە بێت، هەروەها ڤاڵڤێردیش لە لیستی یارییەكە نییە، بەمەش تەنها كاسیمیرۆ و ئیسكۆ لە هێڵی ناوەڕسات هەن بۆیە ڕەنگە زێدان پلانی یارییەكە بگۆڕێت، لە لە كاتێكدا بۆ یارییەكەی سبەی كارڤەخال و ڤاران و كاسیمیرۆ و ناچۆ بۆ پێكهاتەكە گەڕاونەتەوە.

جێی ئاماژە پێكردنە، ڕیال مەدرید بە 67 خاڵ دووەمی ڕیزبەندی لیگای گرتوە پاش ئاتلەتیكۆ مەدریدی پێشەنگ كە 70 خاڵی هەیە، بارسێلۆناش بە یارییەك كەمتر 65 خاڵی هەیە و لەپلەی سێیەمی ریزبەندییەكە دێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close