سەرۆكی فیفا هەڕەشە لە یانەكانی سوپەر لیگی ئەورپی دەكات

 

لەتازەترین كاردانەوەی سەبارەت بە كردنەوەی خولی سوپەری ئەوروپا (جیانی ئینفانتینۆ) سەرۆكی فیفا بە زمانی هەڕەشە ڕایگەیاند كە بەهەموو شێوەیەك دژایەتی ئەم پڕۆژەیە دەكات.

ئینفانتینۆ گوتی، ئێمە وەك فیفا بەهەموو شێوەیەك پشتگیری فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا دەكەین و پێیمان وایە ئەم پاڵەوانێتییە دەرەوەی فیفا و یوفایە بۆیە نایاساییە، ئەو یانانەی چوونەتە پاڵ ئەو ڕێكەوتنە بە كردنەوەی ئەو پاڵەوانێتییە خۆیان بەرپرسیارن لە ئەنجامەكانی ئەو كارەیان لەبەر ئەوەی ناكرێت ئەو یانانە لە ناوەڕاست بمێننەوە، پێویستە یەكلایی بكرێتەوە یان لەژێر ڕكێفی فیفا و یوفا یاری دەكەن یان لەدەرەوەی ئەو ڕێكخراوانە دەبن، بۆ ئەمە هیچ حەلێكی ناوەڕاستی نییە، پێیوستە لایەك هەڵبژێرن.

جێی ئاماژەپێكردنە، پێرێز دوێنێ شەو لە چاوپێكوتنێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند كە ئەوان لە چامپیۆنزلیگ و لیگای ئیسپانیای ئەم وەرزە بەردەوامن و كەس ناتوانێت دووریان بخاتەوە

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close