فلۆرێتینۆ پێرێز: لەبەر ئەم هۆکارانە سوپەرلیگمان بۆ شوێنگرتنەوەی چامپیۆنزلیگ دروستکردووە

فلۆرێتینۆ پێرێز سەرۆکی خولی سوپەری ئەوروپا لە دیمانەیەکی لەگەڵ بەرنامەی بەناوبانگی ئێلچێرێنجیتۆی بەناوانگی ئیسپانی باسی سوپەرلیگی کرد و هۆکارەکانی دروستکردنی خولەکەی روونکردەوە.
فلۆرێتینۆ پێرێز: پێویستە یانەکانی ئینگلتەرا و ئیسپانیا و ئیتاڵیا سنوورێک بۆ ئەم دۆخە خراپەی تۆپی پێ دابنێن کە پێیدا تێپەڕ دەبێت بۆیە ئەم 12 یانەیە بیرمان لەم خولە کردەوە.

فلۆرێتینۆ پێرێز: گەیشتینە ئەو بڕوایەی دەتوانین لە رێگای سوپەرلیگ وەکو شوێنگرەوەی چامپیۆنزلیگ رێگا لە بەفیڕۆچوونی ئەو هەموو داهاتە زۆرە بگرین کە ساڵانە بەهەەر دەدرێت.

فلۆرێتینۆ پێرێز: دەتوانین لە رێگای ئەم خولە نوێیە یانەکان لە رووی دارایی و داهاتەوە لەم حاڵە خراپە رزگار بکەین، کە ئێستا زیانێکی زۆریان هەیە.

فلۆرێنتینۆ پێرێز: ئێمە وەکو ریال مەدرید تەنیا لەم وەرزە نزیکەی 400 ملیۆن یۆرۆ زەرەرمان کردووە، یانە گەورەکان لە دۆخێکی دارایی خراپدان، تەنیا لە ماوەی دوو وەرزی رابردوو نزیکەی پێنج ملیار یۆرۆ زەرەرمان کردووە، بۆیە لە رێگای ئەم خولە دەتوانین داهاتی زیاتر بەدەست بهێنین.

فلۆرێتینۆ پێرێز: بە هەبوونی یاریی بەهێز و پڕ رکابەریی دەتوانین داهاتی زیاتر بۆ یانەکان دەستەبەر بکەین چونکە ئێستا مافی پەخشی یارییەکان تاکە سەرچاوەی داهاتی یانەکانە.

فلۆرێتینۆ پێرێز: پێویستە یاریی تۆی پێ هاوشێوەی بوارەکانی دیکەی ژیان بگۆڕێت، ئێستا تۆپی پێ لە رووی داراییەوە بە دۆخێکی خراپ تێپەڕ دەبێت.

فلۆرێتینۆ پێرێز: پێویستە ئێمە خۆمان لەگەڵ ئەم نەوە نوێیە رابهێنین کە گرنگی بە شتی نوێ و جیاواز دەدەن و کەمتر گرنگی بە یارییەکە دەدەن.

فلۆرێتینۆ پێرێز: پێویستە یاریزانەکان ئارام بگرن ناتوانرێت لە یاریکردن لە ریزی هەڵبژاردەکانیان بێبەش بکرێن

فلۆرێتینۆ پێرێز: ئەم وەرزە ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ یاریی دەکات، کەس ناتوانێت دوورمان بخاتەوە، لە لالیگاش بەردەوام دەبین، من % 100 لەوە دڵنیام

فلۆرێتینۆ پپێرێز: هێشتا داوامان لە پاریس سانجێرمان نەکردووە بەشداریی سوپەرلیگ بکات

فلۆرێتینۆ پێرێز: ئەگەر بایرن میونشن و پاریس سانجێرمانیش بەشداریی سوپەرلیگ نەکەن ئێمە بیر لە هەڵوەشاندنەوەی خولەکە ناکەینەوە

فلۆرێتینۆ پێرێز: یوێفا دەڵێت ساڵی 2024 چامپیۆنزلیگ بە شێوازێکی نوێ بەڕێوەدەچێت بەڵام کەس نازانێت تا ئەو کات ئێمە دەمرین یان دەژین

فلۆرێتینۆ پێرێز: سەرۆکی یوێفا بێ رێزیی بەرامبەر ئەنیێلی کردووە ئەمەش جێگای قبووڵکردن نییە

فلۆرێتینۆ پێرێز: خوان لاپۆرتا پیاوێکی ژیرە، باش دەزانێت سوپەرلیگ بۆ بارسێلۆنا سوودی زۆرە کەئێستا یانەکەی بە دۆخێکی دارایی خراپ تێپەڕ دەبێت

 

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close