هه‌ینی داهاتوو چاره‌نووسی ریال مه‌درید و مانچێسته‌ر سیتی و چێلسی له چامپیۆنزلیگ یه‌كلا ده‌كرێته‌وه
دوایی ئاشكرا كردنی ناوی پاڵهوانهتییهكی نوێ، هه‌ینی داهاتوو چاره‌نووسی ریال مه‌درید، مانچێسته‌ر سیتی و چێلسی له چامپیۆنزلیگ ئه‌م وه‌رزه یه‌كلا ده‌كرێته‌وه، كه هه‌رسێ یانه له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان گه‌یشتوونه‌ته قۆناخی پێش كۆتایی.
ئه‌مڕۆ جۆسێپ مۆله‌ر، ئه‌ندامی لێژنه‌ی بڕیاردان له یوێفا به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه، هه‌ینی داهاتوو چاره‌نووسی ریال مه‌درید، مانچێسته‌ر سیتی و چێلسی یه‌كلا ده‌كرێته‌وه، كه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌یان سوور بن و به‌شداری خولی سوپه‌ر لیگ بكه‌ن، ئه‌وانه هه‌رسێ یانه راده‌گیرێن و له چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه دوور ده‌خرێنه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه كردووه، ئه‌گه‌ر ئه‌و سێ یانه‌یه رابگیرێن، پاریس سانجێرمان وه‌كو تاكه ركابه‌ری ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ ده‌مێنێته‌وه و ده‌بێته پاڵه‌وان.