به‌فه‌رمی خولی سوپه‌ری ئه‌وروپی وه‌كو جێگره‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ راگه‌یاندرا
12 یانه‌ی ئه‌وروپی له به‌یاننامه‌یه‌كیاندا به‌فه‌رمی خولی سوپه‌ری ئه‌وروپییان بۆ وه‌رزی نوێ راگه‌یاند و زه‌مین له‌رزه‌یه‌كی گه‌وره‌یان له تۆپی پێی ئه‌وروپا دا.
ئه‌و 12 یانه‌یه‌ی وه‌كو ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری خوله‌كه خۆیان ناساندووه، له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا كه یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، رایان گه‌یاندووه ‘له مانگی ئابی داهاتووه‌وه یه‌كه‌م وه‌شانی خولی سوپه‌ری ئه‌وروپی به به‌شداریی 20 یانه ده‌ستپێده‌كات، كه یانه‌كان بریتین له ئه‌یسی میلان، ئارسێناڵ، ئاتلێتیكۆ مه‌درید، چێڵسی، بارسێلۆنا، ئینته‌ر میلان، یۆڤێنتۆس، لیڤه‌رپوول، مانچێسته‌ر سیتی، مانچێسته‌ر یونایتد، ریال مه‌درید و تۆتێنهام، دواتر سێ یانه‌ی دیكه‌ش پێش ده‌ستپێكی خوله‌كه دێنه ریزی ئه‌و یانانه و ژماره‌یان ده‌بێته 15 یانه’.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، خوله‌كه له 20 یانه پێك دێت، 15 یانه‌ی دامه‌زرێنه‌ری خوله‌كه و پێنج یانه‌ی دیكه كه به‌گوێره‌ی ئاست و ئه‌نجامیان ساڵانه بانگهه‌شتی خوله‌كه ده‌كرێن، دابه‌شی دوو كۆمه‌ڵه ده‌كرێن و یارییه‌كان به شێوه‌ی چوون و گه‌ڕانه‌وه ده‌كرێن و هه‌فتانه یارییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن، له هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م ده‌گه‌نه قۆناخی چاره‌كی كۆتایی، پله‌كانی چواره‌م و پێنجه‌می هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه دوو یاریی چوون و گه‌ڕانه‌وه ده‌كه‌ن بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی دوو یانه‌كه‌ی دیكه، یاریی كۆتایی خوله‌كه‌ش به یه‌ك یاریی له یاریگایه‌كی بێ لایه‌ن ده‌كرێت.
خولی سوپه‌ری ئه‌وروپی له‌لایه‌ن فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت و ئه‌م خوله ده‌بێته شوێنگره‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ.