ئەمشەو خولێکی ئەوروپی شوێنی چامپیۆنزلیگ دەگرێتەوە

دوای ئەوەی چەند ساڵێک دەنگۆی دروستکردنەوەی خولێکی ئەوروپی لە نێوان چەند یانەیەکی ئەوروپا دروستبوو، ئەمڕۆ بە فەرمی دەنگۆکان بوو بە راستی و بریارە ئەمشەو خولەکە بە بەشداری 12 یانەی گەورەی ئەوروپا رابگەیەندرێت، یوێفاش توڕەیە لەم کارە

دوای ئەوەی یانەکانی ئەوروپا یوێفایان تۆمەتبار کرد بەوەی تەنیا یانەکان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکار دەهێنن ئەو داهاتەی بە دەستیان دەگات بە هۆی یانەکانەوەیە بەڵام مافی خۆیان پێ نادات، بریاریاندا خولێکی ئەوروپە بە ناوی سوپەر لیگی ئەوروپی دروست بکەن و بەشداری چامپیۆنزلیگ ناکەن

هەردوو پێگەی بەریتانی بی بی سی و سکای سپۆرتی ئیتاڵی لە هەواڵێکیدا ئاماژەیان بەوە کردووە ئەمشەو کاتژمێر 10:30 خولەک پێرێز وەک سەرۆکی خولەکە خولی سوپەر لیگی ئەوروپی را دەگەیەنێت کە یانەکان بریتین لە میلان و ئینتەر و یۆڤێنتۆس لە ئیتاڵیا و بارسێلۆنا و ریال مەدرید و ئاتلێیکۆ مەدرید لە ئیسپانیا و شەش یانە گەورەکەی ئینگڵتەرا

کەناڵی DAZN ئامادەیە بری 3.5 ملیار دۆلار بدات لە پێناو کڕینەوە پەخشی راستەوخۆی یارییەکانی خولی سوپەر لیگی ئەوروپی

لە لایەن خۆیانەوە فیدراسۆنی تۆپی پێی ئەوروپا یوێفا لە بەیانامەیەک توڕەی خۆی لە بریاری برۆژەیەکی ئاوا دەربری و داوای قەرەبوو لەم یانانە دەکاتەوە ئەگەر کاری ئاوا بکەن لەگەڵ ئەوەش سەرجەم ئەو یانانەی بەشداری ئەو خولە دەکەن یاریزانەکانی ئاگادار کردەوە ناتوانن لەگەڵ هەڵبژاردەکانیان بەشداری جامەکانی ئەوروپا و جیهانی، فیدراسۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا و ئیسپانیا و ئەڵمانیا بە تەواوی پرۆژەیەکەیان رەت کردەوە و ئەو یانانەی بەشداریان لەم خولە راگەیاندووە بە یانەی خۆ ویست وەسف کردووە

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close