توانای ۱۱ یاریزانی هەبوو
ئه‌وه‌ی له مۆندیالی 2014 مانوێل نوێری گۆڵچی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا به‌رامبه‌ر جه‌زائیر كردی جیهانی هه‌ژاند، هه‌موو له‌خۆیان ده‌پرسی نوێر گۆڵچییه یان به‌رگریكار یان له هه‌ردوو شوێن یاریی ده‌كات؟
چه‌ند راپۆرتێكی فه‌رمی ئاشكرایان كرد نوێر له مۆندیالی به‌رازیلی 2014 له ئیدین هازاردی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا و فرێدی هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل خێراتره بووه. نوێر له یاریی به‌رامبه‌ر جه‌زائیر به خێرایی 22.4 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا رایكردووه، به‌ڵام خێراترین راكردنی فرێد 22.2 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا بووه، هه‌رچی خێرایی هازارده 21.7 كیلۆمه‌تربوو.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه راپۆرته‌كه ئاشكرای كردووه، نوێر ته‌نیا له خێرایی براوه نه‌بووه، به‌ڵكو له بڕینی ماوه‌ش به پێش هه‌ندێ ئه‌ستێره كه‌وتووه، نوێر به‌رامبه‌ر جه‌زائیر 5.5 كیلۆمه‌تر رایكرد، به‌مه‌ش به جیاوازی چوار مه‌تر له پێش گۆنزالۆ هیگواینی هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین بوو، كه له به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی بۆسنه‌و هێرسك ته‌نیا 5496مه‌تر رایكردبوو.
له ئامارێكی دیكه‌دا كه فیفا ئاشكرایكرد، ده‌ركه‌وتووه نوێر له به‌رامبه‌ر جه‌زائیر 42 پاسی داوه، نوێر ته‌نیا پاسی نه‌داوه‌ته به‌رگریكاره‌كانی به‌ڵكو پاسی داوه‌ته هه‌موو یاریزانه‌كانی دیكه به تۆماس مۆله‌ری هێرشبه‌ریشه‌وه، به‌مه‌ش پاسه‌كانی نوێر به‌هه‌موو شوێنێكی یاریگه گه‌یشتوون، ئه‌مه‌ش فیفای تووشی شۆك كرد و له‌مباره‌وه ماڵپه‌ڕی فیفا نووسیبووی :
ئایا نوێر یه‌ك یاریزانه یان 11 یاریزان؟”.
كه ئه‌مه ئاماژه‌یه بۆ ئاماده‌بوونی نوێر و پاسه‌كانی له هه‌موو بستێكی یاریگه‌دا.
راپۆرته‌كه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی فیفا باس له‌وه‌ش ده‌كات كه نوێر له یاریی جه‌زائیر باشترین هه‌ڵسه‌نگاندنی وه‌ك به‌رگریكار پێدراوه، بۆیه فیفا ده‌پرسێت، ئایا خه‌ڵاتی باشترین به‌رگریكار یان باشترین گۆڵچی به مانوێل نوێر بده‌ین؟.