زێدان ئەم بەیانییە یاریزانێكی دیكەی گرنگی لەدەستدا

 

لەكاتێكدا بڕیارە ئەمڕۆ بێ زیاتر لە نیوەی یاریزانە سەرەكییەكان ڕووبەرووی یانەی خیتاڤی ببێتەوە كەمێك پێش ئێستا زێدانی ڕاهێنەری ڕیال مەدرید بەهەواڵێكی ناخۆش لەسەر ئەستیرەیەكی لاوی یانەكە تووشی شۆكێكی دیكە بوو.

بەگوێرەی میدیاكانی مەدرید (فیدی ڤاڵڤێدردی) كە تازە لە پێكان گەڕاوەتەوە و لە یاری ڕابردوو ئاستێكی نایابی پێشكەش كردبوو، بۆ ئەمرۆ ناتوانێت یاری بكات لەبەر ئەوەی كەرنتین كراوە پاش ئەوەی لە كەسێكی تووشبوو بە كۆرۆنا نزیك بووەتەوە، بەگوێرەی هەواڵەكە ڤاڵڤێردی پشكنینی كردوە و كۆرۆنای نییە و سەرجەم پشكنینەكان نێگیتیف بوون بەڵام بەگویرەی یاساكان پێویستە خۆی بەدوور بگرێت تا سەلامەتی دڵنیا دەبنەوە، بەمەش بۆ یاری ئەمڕۆ گورزێكی كوشندەی دیكە بەر زێدانی ڕاهێنەری ڕیال مەدرید دەكەوێت.

جێی ئاماژە پێكردنە بڕیاربوو ئەمڕۆ ڤاڵڤێردی لە شوێنی كاسیمیرۆ یاری بكات كە بەهۆی وەرگرتنی كارتی سوور لە یاری كلاسیكۆ سزا دراوە، بەڵام ئەو ڕووداوە یاریزانەكەی لەم یارییە دوور خستەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close