مێسی: ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ نازناوی لالیگا بخه‌ینه گه‌ڕ
لیۆنێل مێسی دوای به‌ده‌ستهێنانی جامی شای ئیسپانیا و بردنه‌وه‌یان له ئاتلێتیك بلباو قسه‌ی بۆ میدیاكان كرد و گوتی ‘دڵخۆشم به‌وه‌ی بۆیه‌كه‌مجار وه‌كو كاپتن نازناوێكم له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا به‌ده‌ستهێنا’.
لیۆنێل مێسی: دڵخۆشم بۆیه‌كه‌مجار له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا وه‌كو كاپتن نازناوێكم به‌رزكرده‌وه، هه‌ستێكی زۆر تایبه‌تم هه‌یه.
لیۆنێل مێسی: ئه‌م یاریزانانه‌ی ئێستای بارسێلۆنا شایسته‌ی ئه‌م خۆشییه‌ن چونكه ده‌مێكه خۆیان ماندوو ده‌كه‌ن و له‌پێناوی یانه‌كه كۆشش ده‌كه‌ن.
لیۆنێل مێسی: شتێكی زۆر ناخۆشه ئه‌مڕۆ ئێمه ناتوانین له‌گه‌ڵ هانده‌رانی یانه‌كه‌مان و خانه‌واده‌كانمان له یاریگا به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كه ئاهه‌نگ بگێڕین.
لیۆنێل مێسی: به‌مدواییانه له لالیگا زۆر به‌هێزتر بووین و توانیمان جیاوازییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئاتلێتیكۆ مه‌درید كه‌م بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له كلاسیكۆ دۆڕاین.
لیۆنێل مێسی: به‌ده‌ستهێنانی جامی شای ئیسپانیا بۆ ئێمه زۆر گرنگه، چونكه ئه‌مساڵ ساڵێكی راگوزه‌ره له‌گه‌ڵ تیپێكی لاو بۆ قۆناخێكی نوێ.
لیۆنێل مێسی: هه‌موو هه‌وڵێكمان له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانی نازناوی لالیگا ده‌خه‌ینه گه‌ڕ.
لیۆنێل مێسی: راسته ئێمه له كلاسیكۆ دۆڕاین به‌ڵام تاكو دوایین یاریی ده‌جه‌نگین له‌پێناوی نازناوی لالیگا و هێشتا ركابه‌رییه‌كه یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه.