كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌هۆی پێكانه‌وه‌ له‌ یۆڤێنتۆس داده‌بڕێت

ئاندریا پێرلۆ بۆ یاریی سبه‌ی به‌رامبه‌ر ئاتاڵانتا بانگهێشتی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ناكات، چونكه‌ تووشی پێكان بووه‌.

ئاندریا پێرلۆ، راهێنه‌ری یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی له‌ لێدوانێكیدا رایگه‌یاندووه‌ ‘كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ دوایین یاریی تووشی گرژبوونی ماسوڵكه‌ بووه‌، بۆیه‌ هه‌ست ده‌كات بۆ یاریكردن ئاماده‌ نییه‌ و ئێمه‌ش نامانه‌وێت یاریی پێبكه‌ین و له‌ یاریی سبه‌ی به‌رامبه‌ر ئاتاڵانتا یاریی ناكات، دیبالا له‌ شوێنی ئه‌و سه‌ره‌كی ده‌بێت’.

هه‌روه‌ها پیرلۆ گوتیشی ‘كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یاریی سبه‌ی ئاماده‌ نابێت به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ یاریی چوارشه‌ممه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌، مه‌ككینی و ئارسه‌ریش بۆ یارییه‌كه‌ ئاماده‌ن’.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close