شۆک، زیدان بەرامبەر خیتافی بێ بەرگریکار یاریی دەکات

ریال مەدرید بەرامبەر خیتافی حاڵی پەرێشانە، زیدان بەبێ بەرگریکار ماوەتەوە.
میدیاکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکردووە، رافایل ڤاران هێشتا ڤایرۆسی کۆرۆنای تێنەپەڕاندووە، ناتوانێت بەرامبەر خیتافی یاریی بکات، لەکاتێکدا سێرخیۆ رامۆس و دانیکارڤاخال و لۆکاس ڤاسکێز بەهۆی پێکانەوە بەشداریی یارییەکە ناکەن و ئامادە نابن.

ناچۆ فێرناندێز بەهۆی کەلەکەبوونی کارتە زەردەکانی یاریی ناکات و کاسیمێرۆش کارتی سووری هەیە، بەمەش تەنیا میلیتاو بۆ یاریی خیتافی بەردەست دەبێت.

زیدان بەنیازە لە دڵی بەرگری یاریی بە مێندی بکات لەگەڵ میلیتاو، مارسیلۆش لە لای چەپ یاریی پێبکات و یاریزانێکیش لە تیپی دووەم سەربخات بۆ ئەوەی لە هێلی بەرگری یاریی پێبکات.

لەم وەرزەی لالیگا تاکو ئێستا یاریزانانی ریال مەدرید 53 جار تووشی پێکان بوون.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close