گواردیۆلا ڕیكۆردێكی نایابی مۆرینیۆ هاوتا دەكاتەوە

 

دوا بەدوای سەركەوتنی مانچێستەر سیتی لە یاری گەڕانەوەی چامپیۆنزلیگ بە ئەنجامی 2-1 بەرامبەر یانەی بڕوسیا دۆڕتمۆندی ئەڵمانی، پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچێستەر سیتی توانی ڕیكۆردێكی نایابی سپێشەڵ وەن هاوتا بكاتەوە.

بەگوێرەی تازەترین ئامارەكان گواردیۆلا دوای گەیشتنی بۆ قۆناغی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ، توانی بۆ هەشتەمین جار لەگەڵ ئەو یانانەی مەشقی پێ كردوون بگاتە قۆناغی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ ئەمەش هەمان ئاماری خۆزێ مۆرنیۆی ڕاهێنەری ئێستای تۆتنهامە كە پێشتر توانیویەتی 8 جار لەگەڵ یانە جیا جیاكانی مەشقی پێكردوون بۆ ئەم قۆناغە سەركەوێت، هەروەها ئەگەر بۆ چامپیۆنزلیگی داهاتوو گواردیۆلا هەمان ئەو دەستەكەوتە بەدەست بهێنێت ئەوا دەبێتە یەكەمین ڕاهێنەر لە مێژووی چامپیۆنزلیگ كە لە 9 جار بۆ قۆناغی پێش كۆتایی سەركەوێت.

جێی ئاماژەیە، كە مانچێستەر سیتی لە قۆناغی هەشتدا لە هەردوو یاری چوون و گەڕانەوەدا بە ئەنجامی 2-1 لە بڕوسیا دۆرتمۆندی بردەوە و لە قۆناغی پێش كۆتاییش لە یارییەكی ئاگریندا ڕووبەڕووی پاریس سان جێرمان دەبێتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close