ڤیدیۆ: هێرشكرایه سه‌ر پاسی یاریزانی ریال مه‌درید
كه‌مێك پێش ئێستا، له نزیك یاریگای ئه‌نفێڵدی لیڤه‌رپوول، هانده‌رانی ئه‌و یانه‌یه هێرشیان كرده سه‌ر پاسی یاریزانانی ریال مه‌درید و جامی پاسه‌كه‌یان شكاند.
پێگه‌ی ESPN له زاری زانی سبستیان، رۆژنامه‌نووسی + CANAL بڵاویكردووته‌وه، له كاتی چوونی پاسی یاریزانانی ریال مه‌درید بۆ یاریگای ئه‌نفێڵد، ژماره‌یه‌كی زۆر هانده‌رانی لیڤه‌رپوول له‌سه‌ر رێگا كۆببوونه‌وه و یه‌ك له هانده‌ره‌كان، به بوتڵێكی ئا‌و جامی پاسكه‌ی شكاند.
تاوه‌كو ئێستا هیچ زانیاریه‌كی فه‌رمی نییه، كه هیچ كه‌سێك له یاریزانان و تیمی مێرێنگی تووشی هیچ ئازار و بریندار بوونێك بوو بێته‌وه، له كاتێك كه‌متر له نیوه كاتژمێر ماوه بۆ ده‌ستپێكی یاریی نێوان لیڤه‌رپوول و ریال مه‌درید.
Real Madrid's team bus was damaged after being targeted by Liverpool fans near Anfield.
(via @ZanySebastien)pic.twitter.com/J9WACAELfE
— ESPN FC (@ESPNFC) April 14, 2021