ئالیگری بەر لە رۆیشتنی ئامۆژگارییەكی سەیری سەرۆكی یانەكەی كردوە

 

ڕۆژنامەیەكی ئیتالی ئامۆژگارییەكی ماسیمیلیانۆ ئالیگری ڕاهێنەری پێشووی یانەكەی بۆ (ئەنیللی)سەرۆكی یانەكە سەبارەت بە كریستیانۆ ڕۆنالدۆ ئاشكرا كردوە.

لەم بارەیەوە، رۆژنامەی La Republicca ی ئیتالی بڵاویكردوەتەوە كە ئالیگری بەر لەوەی یۆڤێنتۆس جێ بهێڵێت وەك ئامۆژكارییەگ بۆ باشكردنی ئاستی یۆڤێنتۆس بە ئاندریا ئەنیللی سەرۆكی یانەكەی گوتووە” كریستیانۆ رۆنالدۆ لەكۆڵ بكەوە، بیفرۆشە یان با بڕوات لەبەر ئەوەی ئەو ڕێگرە لە پێشكەوتنی یانەی یۆڤێنتۆس و كاری پێشكەوتنی یانەكە سیست دەكات و باری داراییشی خراپ دەكات.

جێی ئاماژەیە، كریستیانۆ لەو ساتەدا پێشەنگی گۆڵكارانی سێریا ئەی گرتوە و ئاستێكی نایاب پێشكەش دەكات و ڕۆڵیشی لە ئەنجامەكانی یانەكەی هەیە

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close