جامێکی شاراوە
له ساڵی (1904)دا له‌و كاته‌وه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی جیهانی درووست بوو, له‌و ده‌مه‌وه تا ساڵی (1928)و گۆڕینی چه‌ند سه‌رۆكێك هه‌موو له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوون خولێكی تۆپی پێ به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن, كه سه‌ره‌تا پێشنیاركرا بۆ یانه‌كان بێت, به‌ڵام دواجارو له كۆنگره‌ی (فیفا)ی ساڵی (1928)دا بڕیاردار پاڵه‌وانێتییه‌ك بۆ هه‌ڵبژارده نیشتیمانییه‌كان درووست بكرێت. ئۆره‌گوای بووه یه‌كه‌م وڵات له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی له ئامێز گرت, هه‌روه‌ها سه‌رۆكی نوێی یه‌كێتی تۆپی پێی جیهانی و پرێزه‌ر (جۆل ڕیمیه) بڕیاریدا له‌سه‌ر تێچوی خۆی جامێك بۆ پاڵه‌وانێتییه‌كه درووست بكات, به‌و بۆنیه‌وه داوای له (ئه‌بێڵ لافور) كرد نه‌خشه‌ی جامه‌كه بكێشتێت و ئاماده‌ی بكات بۆ یه‌كه‌م پاڵه‌وانێتی. ئه‌وه‌ی مایه‌یی قسه له‌سه‌ر كردنه ئه‌وه‌یه سه‌ره‌تا تیپه‌كان له ڕێگای كه‌شتییه‌كی بیانی گه‌شته‌كه‌یان ده‌ست پێكرد و ماوه‌یه‌كی زۆریشیان پێچوو, هه‌روه‌ها تا ساتی گه‌یشتنی وه‌فدی تیپه‌كانی ئه‌وروپا له نێو ئه‌و كه‌شتییه‌ی ئێستا باسی ده‌كه‌م مه‌شق و ڕاهێنانیان ده‌كرد. به‌هۆی لاوازی وه‌سیله‌كانی گواستنه‌وه ناچار ئه‌و تیپانه‌ی له كیشوه‌ره‌ی ئه‌وروپا به‌شداریانكرد, كه ژماره‌یان چوار تیپ بوو, پێكهاتبوون له هه‌ڵبژارده‌كانی (فه‌ڕه‌نسا و یۆگۆسلافیا و به‌لجیكا و ڕۆمانیا)و سه‌رۆك ئه‌ندامانی یه‌كێتییه‌كه ناچابوون له ڕێگای كه‌شتیه‌وه گه‌شت بۆ ئه‌مریكای باشوور بكه‌ن. سه‌ره‌تای گه‌شته له به‌رواری 21|6|1930 به كه‌شتی (كۆنفێردی) له كه‌ناره ئاوییه‌كانی وڵاتی ئیتاڵیاوه ده‌ستی پێكرد و له شاری رۆدی جانیرۆیش هه‌ڵبَژارده‌ی به‌رازیلیان له‌گه‌ڵ خۆیان به‌ره‌و ئۆره‌گوای برد. ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمان بوو له ماوه‌ی گه‌شته (21) ڕۆژییه‌كه‌دا سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی جیهانی ئه‌وكات (جۆل ڕیمیه) له‌نێو كه‌شتییه‌كه‌و هاوه‌ڵانی جامی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی له جانتایه‌كدا شاردبووه, نه‌وه‌كو لێی بدزن, یاخود بیخه‌نه ئاوه‌كه‌وه, كه ئه‌وه‌ش به دوو ڕووداوی گه‌وره‌ی سه‌رخستنی پاڵه‌وانێتییه‌كه داده‌نرێت. هه‌م چوونی تیپه‌كان و ناوی ئه‌و كه‌شتییه‌ی پێی گه‌یشتنه ئۆره‌گوای, هه‌م ئه‌وه‌ی ڕیمیه تا گه‌یشتنیان به شوێنی مه‌به‌ست جامه‌كه‌ی لای خۆی هێشته‌وه.