پۆستێكی كریستیانۆ و خۆشەویستەكەی سەرنجی هونەرمەندێكی كۆمیدی میسری ڕادەكێشێت

 

تازەترین پۆستی كریستاینۆ رۆنالدۆ كە وێنەیەكی خۆی و خۆشەویستەكەیەتی كە جلێكی وەرزشی سەرنج ڕاكێشی پۆشیوە، سەرنجی (محەمەد هنێدی)هونەرمەندی كۆمیدی میسری ناسراو ڕادەكێشێت و بەكۆمێنتێكی كۆمیدی داوای ڕەشكردنەوەی پۆستەكە دەكات.

محەمەد هنێدی ، كە هونەرمەندێكی كۆمیدی میسری زۆر ناسراوە لە كۆمێنت لەسەر پۆستەكەی كریستیانۆ و خۆشەویستەكەی نووسیوە ” ئەو پۆستە بسڕەوە، هەی فیتنە، ئێمە لە ڕەمەزانین”

جێی باسە، هنێدی یەكێكە لە هەوادارانی تۆپی پێ و زۆر جاریش لە بەرنامە و تەنانەت فلیمەكانش ناوی مێسی و كریستیانۆ دەهێنێت.

وێنەكەی كریستیانۆ و جۆرجینیای خۆشەویستەكەی كە لەسەرەوە كریستیانۆ نووسیویەتی “كارەكە ئەنجامدرا”

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close