پیکێ و کومان دوای یاریی کلاسیکۆ دەمەقاڵیان لەگەڵ ناوبژیوان کردووە
پیکێ و کومان دوای تەواوبوونی یاریی کلاسیکۆ لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ ژووری جلگۆڕین لەگەڵ ناوبژیوانی یارییه‌كه بووه‌ته ده‌مه‌قاڵیان.
به‌رنامه‌ی ئێلچێرینجیتۆی ئیسپانی ئاشكرایكردووه، دوای ته‌واوبونوی یارییه‌كه له‌وكاته‌ی خیل مانزانۆ ناوبژیوانی یارییه‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه ژووری جلگۆڕین، رۆناڵد كومان و جیرارد پیكێ قسه‌یان پێگوتووه و ره‌خنه‌یان لێی گرتووه.
پیكێ و كومان لێیان پرسیوه ‘چۆن چوار خوله‌ك كاتی زیادكراوت له نیوه‌ی دووه‌م دا، له‌كاتێكدا تۆ دوو خوله‌ك به‌س خه‌ریكی ئامێره‌كانی سه‌ر شانت بووی، جگه له‌و هه‌موو گۆڕانكارییه‌ی له نیوه‌ی دووه‌م هه‌ردوولا كردیان’.
كومان دوای یارییه‌كه هێرشێكی توندی كرده سه‌ر بڕیاره‌كانی ناوبژیوانی یارییه‌كه و پیكێش كه له یارییه‌كه یه‌ده‌گ بوو، چووه لای ناوبژیوان و گله‌یی و گازانده‌كانی خۆی ده‌كرد.