چارەنووسی بەشداریکردنی کارڤاخال لە کلاسیکۆ یەکلابووەوە

چارەنووسی دانی کارڤاخال بۆ بەشداریکردنی لە یاریی کلاسیکۆ یەکلابووەوە، ئەمڕۆ نەیتوانی بەشداریی راهێنانەکانی ریالمەدرید بکات.
گەرچی دوێنێ چوارشەممە دانی کارڤاخال بەشداریی راهێنانەکانی کرد و هیوای بۆ بەشداریکردنی لە یاریی کلاسیکۆ زیندوو بووەوە، بەڵام ئەمڕۆ نەیتوانی بەشداریی راهێنانەکانی ریال مەدرید بکات، بەمەش لە بەشداریکردنی لە یاریی کلاسیکۆ بێ هیوابووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڤالدیبێباس دانی کارڤاخال بە تەنیا راهێنانەکانی ئەنجام دا، کە لەم وەرزە لە کۆی 38 یاریی کارڤاخال بەهۆی پێکانەوە تەنیا 12 یاریی کردووە کە لەم وەرزە مێرێنگی لەگەڵ کارڤاخال تووشی هیچ دۆڕانێک نەبووە، نۆ بردنەوە و سێ بەرامبەربوونی بەدەستهێناوە.

ریال مەدرید بۆ یاریی کلاسیکۆی شەممە بەهۆی پێکانەوە لە تواناکانی کارڤاخال و رامۆس بێبەش دەبێت و رافایل ڤارانیش بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشداریی ناکات، پێشبینی دەکرێت فێرلاند مێندی و میلیتاو و ناچۆ لۆکاس ڤاسکێز لە هێلی بەرگری یاریی بکەن.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close