ڕیچارلیسۆن بە بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی لەگەڵ ڤینیسیۆس هاندەرانی لیڤەرپوول تووڕەدەكات

ڕیچارلیسۆن بە بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی لەگەڵ ڤینیسیۆس هاندەرانی لیڤەرپوول تووڕەدەكات

یاریزانی بەڕازیلی (ڕیچارلیسۆن) ئەستێرەی یانەی ئیڤرتۆن بە بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی خۆی لەگەڵ ڤینیسیۆس جۆنیۆر هاندەرانی لیڤەرپوول تووڕە دەكات و هەرا دەنێتەوە.

ڕیچارلیسۆنی بەڕازیلی دوای دۆڕانی لیڤەرپوول 3-1 بەرامبەر ڕیال مەدرید ئەم وێنەیەی خۆی لەگەڵ ڤینیسیۆس جۆنیۆری ئەستێرەی ڕیال مەدرید لە ستۆری ئینیستاگرامەكەی بڵاوكردوەتەوە و هەرای لای هاندەرانی لیڤەرپوول لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ناوەتەوە، لەبەر ئەوەی جۆنیۆر لەو یارییە 2 گۆڵی لە لیڤەرپوول تۆمار كردوە و ئەوان پێیان وایە كە بڵاوكردنەوەی ئەو وێنەیە لەو ساتە تەنها بۆ تووڕەكردنی ئەوان بووە.

جێی ئاماژەپێكردنە، لەكۆنەوە تا ئیستاش دژایەتی و ڕكابەری سەخت نێوان هەردوو یانەی ئیزرتۆن و لیڤەرپوول هەیە، كە دوو یانەی گەورەی شاری لیڤەرپوولن و مێژووێكی گەورەیان هەیە.

وێنەكەی ڕیچارلیسۆن و ڤینیسیۆس

 

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close