فه‌رمی: نێیمار سزا ده‌درێت
نێیمار جۆنیۆر داسێلڤا، هێرشبه‌ری پاریس سانجێرمانی فڕه‌نسی بۆ سێ یاریی داهاتوو له لیگ1 سزا درا و ناتوانێت یاریی بكات.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی فڕه‌نسا به‌فه‌رمی بڵاویكرده‌وه، دوایی ئه‌وه‌ی نێیمار له یاریی رابردوو یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر لیل به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه، به‌هۆی ئه‌و ره‌فتارانه‌ی و توونده‌ی به‌ریه‌ككه‌وتنه له‌گه‌ڵ تیاگۆ دیالۆ، بۆ سێ یاریی سزا درا.
له گه‌ڕی 31 لیگ1 فڕه‌نسی، پاریس سانجێرمان و لیل رووبه‌ڕووی یه‌كبوونه‌وه، نێیمار دوایی پێكانێكی درێژی له‌و یارییه به‌ژاداری كرد، به‌ڵام له خوله‌كی 90′ به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه و یانه‌كه‌شی به گۆڵێكی بێ وه‌ڵام دۆڕا.