سیمیۆنی بە وادەی دوور كەوتنەوەی لویس سوارێز شۆك دەبێت

 

ئەمڕۆ بەشێوەیەكی كتوپڕ لویس سوارێز مەشقەكانی یانەكیە بەجێهێشت و بەگوێرەی هەواڵەكان یاریزانەكە هەستی بە ئازارێك لە ماسوولكەكانی كردوە بۆیە مەشقەكانی تەواو نەكردوە.

كەمێك پێش ئێستا ڕۆژنامەی ماڕكای مەدریدی ئاشكرای كردوە كە پێكانەكەی سوارێز سووك نییە و یاریزانەكە دوای چەند پشكنینێك دەركەوتوە كە بەلانی كەم پێویستی بە 3 هەفتە پشوو دەبێت بەمەش ئاتلەتیكۆ مەدریدی سیمیۆنی گورزێكی كوشندەی لە كاتێكی هەستیاری لیگای ئسسپانیا بەردەكەوێت كە تا ئێستا یانەكەی پێشەنگی گرتوە و تەنها بەجیاوازی خاڵێك لەپێش بارسێلۆنا و بەدوو خاڵیش پێش ڕیال مەدریدە كە سێیەمی ڕیزبەندییەكەی گرتوە.

جێی ئاماژەیە ، سوارێز لەم وەرزە گۆڵكاری یەكەمی یانەكەیە و بهۆی گۆڵەكانی ئەو یاریزانە ئاتلەتیكۆ مەدرید چەندین خاڵی گرنگی دەستەبەر كردوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close