بارسێلۆنا بۆ کلاسیکۆ یاریزانێکی لەدەست دا

گەرچی لە بارسێلۆنا هیوایان بەوە مابوو جیرارد پیکێ بۆ یاریی کلاسیکۆ ئامادە بێت، بەڵام ئێستا تەواو بێ هیوا بووینە، ئەستەمە بۆ رۆژی شەممە ئامادە بێت.

میدیاکانی ئیسپانیا رایانگەیاندووە، گەرچی ئەمڕۆ سەرجەم یاریزانەکان پشوویان وەرگرتووە بەڵام پیکێ چووەتە کۆمەڵگای وەرزشی یانەکەی تاکو راهێنانەکانی بکات و هەوڵ بدات بۆ یاریی کلاسیکۆ ئامادە بێت، کەچی هێشتا تەواو ئامادە نییە.

پێشتر رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکرد، تاکو رۆژی پێنجشەممە بەشداریکردنی پیکێ لە یاریی کلاسیکۆی رۆژی شەممە یەکلا دەبێتەوە، بەڵام مەگەر بە پەرجووێک ئەگینا پیکێ ناتوانێت بۆ یاریی کلاسیکۆ ئامادە بێت، کە دانی کارڤاخال و سێرخیۆ رامۆس و رافایل ڤارانیش لە هێلی بەرگری ریال مەدرید بۆ یارییەکە ئامادە نابن.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close