كه‌ریم بنزیما: سه‌ركه‌وتن له‌ یاریی كلاسیكۆ وه‌كو یاریی كۆتاییه‌‌

پێش رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی بارسێلۆنا، ریال مه‌درید ده‌بێت له‌ دژی لیڤه‌رپوولی ئینگلزی ببێته‌، كه‌چی هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ زۆرترین قسه‌ ده‌رباره‌ی یاریی كلاسیكۆ ده‌كرێت.

كه‌ریم بنزیمای هێرشبه‌ری ریال مه‌درید ئیسپانی ده‌رباره‌ی یاریی كلاسیكۆ قسه‌یكردووه‌ و گوتوویه‌تی:” كلاسیكۆ گه‌وره‌ترین یارییه‌ له‌ جیهان، ئه‌مه‌ ته‌نها بۆ من وا نییه‌، به‌ڵكو بۆ هه‌موو هانده‌ران وایه‌، چونكه‌ یارییه‌كی قورسه‌، ئێمه‌ رووبه‌ڕووی یانه‌یه‌ك ده‌بینه‌وه‌ كه‌ ئاره‌زووی زۆری كۆنترۆڵكرنی تۆپ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت وا بكه‌ین، سه‌ركه‌وتن له‌م یارییه‌، وه‌كو یاریی كۆتاییه و ده‌مانه‌وێت سه‌ركه‌وین‌”.

بنزیما له‌ به‌شێكی قسه‌كانی گوتوویه‌تی:” بارسێلۆنا تیپێكی باشه‌ و جیاوازه‌، خاوه‌نی گۆڵپارێزێكی گه‌وره‌یه‌، هه‌روه‌ها مێسیان هه‌یه‌ كه‌ ئه‌و گرینگترین یاریزانی یانه‌كه‌ی”.

شه‌ممه‌ داهاتوو، ریال مه‌درید له یاریی كلاسیكۆ و له‌‌ نێو یاریگای ئه‌لفرێدۆ دی ستیڤانۆ، له‌ كاتژمێر 10:00 به‌ كاتی باشووری كوردستان میواندرای بارسێلۆنا ده‌كات و هه‌ردوو لا هه‌وڵ بۆ سه‌ركه‌وتن ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئاتلێتیكۆ مه‌دریدی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی لالیگا دوور نه‌كه‌ونه‌وه‌.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close