پاریس سان جێرمان لە یاری بایەڕن میونشن لە تواناكانی 9 یاریزان بێ بەش دەبێت

 

بڕیارە سبەی شەو هەردوو یانەی بایەڕن میونشن و پاریس سان جێرمان لە میانەی یاری چوونی قۆناغی هەشتی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای یانە باڤارییەكە بەیەك بگەن، بەر لەو یارییە گرنگەش پاریس سان جێرمان بەدەست یاری نەكردنی كۆمەڵێك ئەستیرەی دەناڵێنێت.

بەگوێرەی ئەو لیستەی بۆچەتینیۆی ڕاهێنەری پاریس هەڵبژاردوە، هەریەكە لە فلۆرینزی ، بیرنارت، ئیكاردی ، ڤیراتی ، كورزاوا ، پارادیس ،سیمۆنز، میشۆت ، فرانشی لەو یارییە دوور خراونەتەوە بەهۆكاری كۆرۆنا و پێكان و كارتە ڕەنگاو ڕەنگەكان، بەمەش پاریس لەو یارییە لە توانی 9 یاریزانی بێ بەش دەبێت.

لەلایەكی دیكەوە، لە لایەن یانەی بایەڕن موینشن جگە لە لیڤاندۆڤسكی كە پێكانی هەیە، سێرجی گنابری لە مەشقەكانی دوێنێ بەشداری نەكردوە، ئەگەر لە دوایین یەكەی مەشقی یانەكەی ئەمڕۆ بەشداری نەكات ئەوە واتای ئەوەیە ئەویش بەهۆی پێكان یان نەخۆشی ناتوانێت یاری بكات، تا ئێستا هیچ شتێكی فەرمی لەسەر گنابری ئاشكرانەكراوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close