مێسی باسی هەڕەشەیەكی ناوبژیوانی یارییەكەی دوێنێ شەو دەكات

 

بەگوێرەی ڕۆژنامەیەكی ئیسپانی لەیارییەكەی دوێنێ شەوی نێوان بارسێلۆنا و ڤایەد وەلید، لیۆنێل مێسی ئەستێرەی بارسێلۆنا لە لایەن ناوبژیوان بە پێدانی كارتی زەرد هەڕەشەی لێكراوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی (ماڕكا) مێسی كە بە ئاگاییەوە یاری دەكرد لە ترسی ئەوەی كارتی زەردی پێنجەم وەرنەگرێت، دوای كۆتایی گێمی یەكەم چووەتە لای (كارلیس نافال)ی نوێنەری بارسێلۆنا و پێی ڕاگەیاندوە كە ناوبژیوان بەڕاشكاوانە دەیەوێت كارتی زەردم پێ بدات لەم بارەیەوە مێیی بە نافال دەڵێت ” ناوبژیوان دەیەوێت كارتی زەردم پێ بدات، باوەڕ بەوە ناكەم” ئەو قسەیەی مێسی لەلایەن كەسانی نزیك لەوان بیستراوە، وەك ماڕكا باسی لێوە دەكات.

جێی ئاماژە پێكردنە، ناوبژیوانی یاری لەگێمی دووەمدا بلانۆی بەكارتی سوور كردە دەرەوە و لەكۆتاییشدا یانەی میوان بە تاكە گۆڵیكی كوشندە لەخولەكی 90 بە بارسێلۆنا دۆڕان .

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close