فلیپ كۆتینهۆ بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر له بارسێلۆنا و له پاڵهوانهتییهكی گرینگ داده‌بڕێت

فلیپ كۆتینهۆ، یاریزانی بڕازیلی و بارسێلۆنا ئیسپانی، هه‌رچه‌ندی چاوه‌كان له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی زیاتر ده‌بن، ئه‌و تووشی پێكانی زیاتر ده‌بێت.
پێگه‌ی ئاسی ئیسپانی كه‌مێك پێش ئێستا بڵاویكرده‌وه، كۆتینهۆ بۆ ماوه‌ی حه‌فت تاوه‌كو هه‌شت هه‌فته‌ی تر له به‌هۆی پێكانه‌وه‌ی ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه راهێنانه‌كانی بارسێلۆنا، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌ش به‌رده‌ست نابێت بۆ كۆپا ئه‌مریكا، كه‌وا بڕیاره له وه‌رزی هاوین به‌ڕێوه بچێت، چونكه توانا جه‌سته‌ییه‌كانی ناگه‌ڕێنه‌وه باری خۆی و ناتوانێت خۆی بۆ تیتی بسه‌لمێنێت.
خافی میگوێل، رۆژنامه‌نووسی ئیسپانی له ئه‌كاونتی خۆی له تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، كۆتینهۆ نه‌شته‌رگه‌ری سێیه‌می بۆ ده‌كرێت، به‌و هۆیه‌وه زیاتر له واده‌ی دیاریكراو دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
كۆتینهۆ چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا، گه‌ڕایه‌وه وڵاتی بڕازیل بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت زووتر بگه‌ڕێته‌وه یاریگاكان و ئاماده‌تر بێت، به‌ڵام پێكان ده‌ستبه‌رداری فلیپی نابێت و بووه‌ته هاوه‌ڵێكی دانه‌بڕاوی.