زێدان لیستی یاریزانانی بۆ یاری لیڤەرپوول ئاشكرا كردەو چەند یاریزانێكی دوور خستەوە

 

كەمێك پێش ئێستا زێدنەدین زێدانی ڕاهێنەری ڕیال مەدرید لیستی یاریزانانی یانەكەی بۆ یاری سبەی شەو بەرامبەر لیڤەرپوول ئاشكرا كرد و تێیدا چەند یاریزانێكی گرنگی دوور خستوەتەوە.

بەپێی لیستەكە یاریزانان ڕامۆس و هازارد و كارڤەخال لە لیستەكە دوو رخراونەتەوە، بەگوێرەی قسەكانی زێدان ڕامۆس پێكانی هەیە و هەریەكە لە كارڤەخال و هازاردیش تاز چاك بوونەتەوە و ناكرێت سەركێشیان پێ بكرێت، بۆیە لە لیستەكە ناویان دوور خراوەتەوە و بۆ كلاسیكۆش كاتی خۆی بڕیاری لەسەر دەدرێت، بەڵام لە هەمان كاتدا یاریزان ڤیدی ڤاڵڤێردی یاریزانی هێلی ناوەڕاست بۆ پێكهاتەكە گەڕاوەتەوە و ئەگەری یاری كردنی هەیە.

جێی ئاماژەیە سبەی شەو ڕیال مەدرید لە یاریگای دی ستیفانۆ لە یاری چوونی قۆناعی هەشتی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر لیڤەرپوول یاری دەكات .

ئەوەش لیستی یاریزانانی ریال مەدریدە

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close