مێسی هەڕەشەی بێبەشبوونی لە یاریی کلاسیکۆی لەسەرە

لیۆنێل میسی هەڕەشەی بێبەشبوونی لە یاریی کلاسیکۆی لەسەرە و هاندەرانی بارسێلۆنا دەستیان لەسەر دڵیانە.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، ئەگەر لیۆنێل مێسی و فڕەنکی دی یۆنگ لە یاریی ئەمشەو بەرامبەر ریال ڤایادۆلید کارتی زەردیان بەڕوودا بەرز بکرێتەوە، ئەوا ناتوانن لە یاریی رۆژی شەممە بەرامبەر ریال مەدرید لە کلاسیکۆ یاریی بکەن، چونکە ژمارەی کارتە زەردە کەلەکەبووەکانیان دەبێتە پێنج کارتی زەرد.

مێسی لەوەتەی رۆژی 27ی فێبرایەرەوە چوارەمین کارتی زەردی وەرگرتووە و دەیتوانی خۆی لەو مەترسییە دوور بخاتەوە و پێنجەمین کارتی زەرد وەربگرێت، بەڵام ئەگەر بەرامبەر ڤایاۆلید کارتێکی زەرد وەربگرێت لە کلاسیکۆ بێبەش دەبێت.

پێشتر خایمی لاتری ناوبژیوانی یاریی بارسێلۆنا بەرامبەر ڤایادۆلید لە دوای کۆتایی یارییەکی بارسێلۆنا کارتی زەردی بە ڕووی مێسی بەرزکردووەتەوە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close