بەر لە یاری لیڤەرپوول و كلاسیكۆ ڕیال مەدرید هەواڵێكی دڵخۆشكەری پێگەیشت

 

بەر لەیارییە ئاگرینییەكەی بەرامبەر لیڤەرپوول و دوای ئەویش یاری كلاسیكۆ زێدانی ڕاهێنەری ڕیال مەدرید هەواڵێكی دڵخۆشكەری پێگیەشت دوای ئەوەی تاقمی پزیشكان گڵۆپی سەوزیان بۆ ئیدین هازار هەڵكرد بۆ ئەوەی لە مەشقە بەكۆمەڵەكان بەشداری بكات.

بەگوێرەی میدیاكانی مەدرید هازارد هەر ئەمڕۆ كەمێك پێش ئێستا بەشداری مەشقە بەكۆمەڵەكانی ڕیال مەدریدی كردوە و بێ كێشە لەگەڵ گروپ ئامادە بووە، بۆیە بەم شێوەیە بڕوات ئەگەری زۆری هەیە هازارد لە هەردوو یاری لیڤەرپوول و كلاسیكۆ ئامادەبێت و یاری بكات.

لەلایەكی دیكەوە، دانی كارڤەخالی بەرگریكاری ڕاستی ڕیال مەدرید لەسەر مەشقە تایبەتەكانی بەردەوامە و خۆی بۆ ئەوە ئامادە دەكات تا لە یاری كلاسیكۆ بەرامبەر بارسێلۆنا ئامادە بێت، لەبەر ئەوەی سەختە دوای دابڕانێكی زۆر بتوانێت لەیاری لیڤەرپوول بەشداری بكات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close