پارەی فرۆشتنی نیشانەی كاپتنییەكەی كریستیانۆ بۆ چارەسەری منداڵێك خەرج دەكرێ

 

وا دیارە كارە ناشیرینەكەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە فڕێدانی نیشانەی كاپتنی وڵاتەكەی بەخێر بۆ منداڵێكی سڕبی گەڕایەوە، دوا ئەوەی بڕیاردرا ئەو پارەیەی لەفرۆشتنی نیشانە كاپتنییەكەی كریستیانۆ دەستدەكەوێت، بۆ چارەسەری ئەو منداڵە نەخۆشە سڕبیە سەرف بكرێت.

بەگوێرەی رۆژنامەی (دەیلی مێل)، ئەو نیشانە كاپتنییەی كریستیانۆ وەك ناڕەزایی بەرامبەر ناوبژیوانی یاریی فڕێیدرا سەر زەوی كە بڕیار درا بە مەزاتێكی ئۆن لاین بفرۆشرێت، پارەكەی بە منداڵێكی ساوای سڕبی دەدرێت كە بەهۆی نەخۆشییەكی دەگمەن لە بڕبڕەی پشتی پێویستی بە 2 ملیۆن یۆرۆ هەیە تا چارەسەرەی بۆ ئەنجام بدرێت، لەم بارەیەوە، لەم بارەیەوە كەسوكاری جافریل دكورجوفیتچ كە تەمەنی 6 مانگە هیوایان زۆر بەوەیە بەو نیشانە كاپتنییەی ڕۆناڵدۆ هەندێك پارە كۆبكرێتەوە تا لەگەڵ هاوكاری دیكە كاری كۆرپەكەیان پێ جێبەجێبكرێت و ژیانی منداڵەكە ڕزگار بكرێت.

جێی ئاماژەپێكردنە، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە یاری سڕبیا لە كاتی كوشندە گۆڵێكی دروستی بە بیانووی نەپەڕینەوەی تەواوی تۆپەكە لە هێڵی گۆڵ ڕەتكرایەوە، دوای یارییەكەش ناوبژیوان داوای لێ بوردنی لە هەڵبژاردەی پورتوگال كرد.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close