بارسێلۆنا بەر لە یاری كلاسیكۆ هەواڵێكی دڵخۆشكەری پێگەیشت

 

لە مەشقەكانی ئەمڕۆی یانەی بارسێلۆنا كومانی ڕاهێنەری بارسێلۆنا هەواڵێكی دڵخۆشكەری سەبارەت بە ئەستێرەیەكی یانەكەی لە تاقمی پزیشكانەوە پێ گەیشت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی (ئاس) تاقمی پزیشكانی بارسێلۆنا بە ڕاهێنەریان ڕاگەیاندوە كە جیرارد پیكێ دەتوانێت لەگەڵ گروپ مەشقەكانی بكاتەوە و ئەگەری زۆری هەیە بتوانێت لە یاری كلاسیكۆی داهاتوو كە لە مەدرید دەكرێت، ئامادەی یارییەكە بێت، بەگوێرەی هەواڵەكەش هەر ئەمڕۆ پیكێ بەشداری لە بەشێك لە مەشقە بەكۆمەڵەكانی یانەكەی كردوە بەمەش بە ئەگەرێكی زۆر ئامادەبوونی لە لیستی یاریزانانی بارسا بۆ یاری كلاسیكۆ كارێكی چاوەڕوانكراو دەبێت، ئەگەر لە مەشقەكانی داهاتوو هیچ شكستێك تووشی بەرگریكارەكە نەبێت.

جێی ئاماژە پێكردنە پیكێ دوای ماوەیەكی زۆر دابڕان جارێكی دیكە تووشی پێكان هاتەوە و ئێستاش گەڕاوەتەوە مەشقەكان و ئامانجی ئەوەیە لە كلاسیكۆ ئامادەبێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close