پێرێز بە رۆیشتنی زێدان یەكێك لەم دوو ڕاهێنەرە وەك شوێنگرەوەی دیاری دەكات

 

لەكاتێكدا ڕیال مەدرید بەلایەوە گونجاوە كە زێدان بۆ وەرزی داهاتووش لەپۆستەكەی بمێنێتەوە، دەنگۆی ئەوە هەیە كە زیزۆ لەلایەن خۆیەوە ڕەنگە بڕیاری وازهێنان لە مەشقی ریال مەدرید بدات.

بەپێی رۆژنامەی ئاسی مەدریدی پێڕێز و دەستەی كارگێڕی ڕیال مەدرید لە زێدان ڕازین و دەزانن كە ئەو بەو ژمارە یاریزانە كەمە كارێكی زۆر باشی كردوە، بەڵام ئەوان متمانە بە زێدان ناكەن كە بمێنێتەوە، بە تایبەتی گەر بۆ ئەم هاوینە گۆڕانكاری پێویست سەبارەت بە گرێبەستی تازە نەكرێت، بۆیە پێرێز لە ئێستادا دوو ڕاهێنەری بۆ كاتی تەنگانە دیاری كردوە یەكیان ڕائۆل گۆنزالیسی ئەفسانەی یانەكەیە كە ئێستا ڕاهێنەری تیپی دووەمی ریال مەدریدە ئەوی تریان یواكیم لۆفی ڕاهێنەری هەلبژاردەی ئەڵمانیایە، كە پێرێز بە تواكانی سەرسامە و پێی وایە ئەو دەتوانیت تیپێكی نایاب بۆ ڕیال مەدرید پێك بهێنێت.

جێی ئاماژەیە، زێدان لە سەردەمی یەكەی توانی 9 جام بۆ ریال مەدرید بەدەستبهێنێت و لە سەردەمی دووەمیشی دوای گەڕانەوەی توانی سوپەر و لیگای ئیسپانیا دەستەبەر بكات، ئەم وەرزەش لە هەردوو پاڵەوانێتی چامپیۆنزلیگ و لیگای ئیسپانیا لە ڕكبابەری دایە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close