پاریس سانجێرمان نرخی مباپێی بۆ ریال مه‌درید ئاشكرا كرد
له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه، گرێبه‌ستی كیلیان مباپێ له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان كۆتایی دێت و ئه‌و هێڕشبه‌ره فڕه‌نسییه ده‌یه‌وێت، وێستگه‌یه‌كی تازه تاقی بكاته‌وه.
پێگه‌ی ABC بڵاویكردووه‌ته‌وه، پاریس سانجێرمان به ریال مه‌دریدی راگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت كیلیان مباپێ بگوازنه‌وه، ده‌بێت 165 ملیۆن یۆرۆ و ڤینیسیۆس جۆنیۆر پێشكه‌ش بكه‌ن.
هه‌مان سه‌رچاوه بڵاویكردووه‌ته، كیلیان مباپێ بۆ جاری چواره‌م ره‌تیكرده‌وه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان نوێ بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش وای له یانه فڕه‌نسییه‌كه كردووه، پێش ئه‌وه مباپێ به‌خۆرایی ماڵئاوایی له یانه‌كه بكات، خۆیان به نرخێكی گونجاو بیفرۆشن.