ڕاهێنەری پورتوگال بابەتی لێسەندنەوەی نیشانەی كاپتنی لە كریستیانۆ یەكلایی كردەوە

 

دوای ئەوەی كریستیانۆ ڕۆنالدۆ بەهۆی تووڕەبوونی لە ناوبژیوانی یارییەكەی سڕبیا نیشانەی كاپتنی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی فڕێدا، ڕاهێنەری هەڵبژاردەكە سەبارەت بە لێسەندنەوەی نیشانەی كاپتنی لە یاریزانەكە بڕیاری خۆی دا.

لەم بارەیەوە فیرناندۆ سانتۆش ڕاهێنەری پورتوگال بەرگری لە كریستیانۆ كرد و گوتی ئەو بەرامبەر هەڵبژاردەی لۆكسمپۆگ یاری دەكات و هەر خۆشی نیشانەی كاپتنی دەبەستێت، چونكە ئەوەی ڕوویدا كاردانەوەی تووڕەبوونی یاریزانەكە بوو بەهۆی ئەو زوڵمەی لە هەڵبژاردەی ولاتەكە كرا، ئەو بێ ئومێد بوو لە بڕیاری ناوبژیوان لەبەر ئەوەی هەمیشە بەدویا سەركەوتن دەگەڕێت.

لەدرێژەی قسەكانی بۆ میدیاكان سانتۆش گوتیشی : كریستیانۆ هیچ كارێكی هەڵەی بەرامبەر یاریزانانی ئێمە یان ڕاهێنەران نەكردوە، گەر بەم شێوەیە بوایە دانیشتنی لەسەر دەكرا بەڵام ئەوەی ڕوویدا بۆچوونی من ناگۆڕێت، ئەو هەر وەك كاپتنی پورتوگال یاری دەكات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close