چاره‌نووسی لیڤاندۆڤسكی بۆ یاریی دژی پاریس سانجێرمان ئاشكرا ده‌كرێت

رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵه‌ندی و هێرشبه‌ری بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی، دوێنێ له یاریی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌ندۆڕا تووشی پێكانبوو و زانیاریی تازه ده‌رباره‌ی پێكانه‌كه‌ی بڵاو كرایه‌وه.
رۆژنامه‌ی لیكیپی فڕه‌نسی بڵاویكردووه‌ته‌وه، لیڤاندۆڤسكی گۆڵكرانی یه‌كه‌م و باشترین یاریزانی جیهان، له قاچی راستی تووشی پێكانبووه و به‌هۆیه‌وه، ناتوانێت له‌گه‌ڵ بایرن میونشن له به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان یاریی بكات.
له رۆژی حه‌فتی مانگی داهاتوو، له یاریی چوونی قۆناخی چاره‌كی كۆتایی چامپیۆنزلیگ، بایرن میونشن له نێو یاریگای ئه‌لیانز ئه‌رینای تایبه‌ت به خۆی میوانداری پاریس سانجێرمان ده‌كات.