ئەو ناوبژیوانەی گۆڵەكەی كریستیانۆی بەرامبەر سڕبیا هەژمارنەكرد بێ دەنگی شكاند

 

دوای ئەوەی گۆڵە هەژمار نەكراوەكەی كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەكاتی كوشندە بەرامبەر سڕبیا هەرایەكی گەورەی لە میدیا جیهانییەكان نایەوە، ناوبژیوانی یارییەكە لە لێدوانێكدا دانی بەهەڵەكەی دانا و ڕایگەیاند كە گۆڵەكە دروست بووە و داوای لێبوردن دەكات.

بەگوێرەی كادینا كۆپێ، دانی ماكیلی ناوبژیوانی یارییەكە دەڵێت” بەپێی ڕینماییەكانی فیفا ئەوەی پێم دەكرێت بیكەم ئەوەیە كە داوای لێبوردن بكەم، من دوای ئەوەی بەهەڵەكەم زانی داوای لێبوردنم لە سانتۆشی ڕاهێنەری پورتوگال و هەڵبژاردەكە كرد، ئێمە ناوبژیوانین زۆر بە تەركیزەوە كاری خۆمان دەكەین، هەوڵ دەدەن بەباشی یاری بەڕێوە ببەین بەڵام هەڵە دەبێت، ئەوەم پێ ناخۆش بوو كە لە میدیاكان بەشێوەی جیا جیا و سەیر باسی ئەو ڕووداوە كراوە كە بەئەنقەست نەبووە.

جێی ئاماژە پێكردنە، ڕووداوی هەژمار نەكردنی گۆڵەكەی كریستیانۆ یاریزانە پورتوگالییەكەی بەشێوەیەكی شێتانە تووڕە كردو لە كاردانەوەی ئەوە نیشانەی كاپتنی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی فڕێ دا، لەسەر ئەوەش هەرایەكی دیكە لە سۆشیال میدیا و میدیاكان دروست بوو.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close