لیڤاندۆڤسكی لە شكاندنی ڕیكۆردێكی مێژوویی كریستیانۆ ڕۆنالدۆ نزیك دەبێتەوە

 

دوای ئەوەی توانی دوو گۆڵ بۆ هەڵبژاردەی پۆڵەندا بەرامبەر ئەندۆرا تۆمار بكات، ڕۆبیرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبەری بایەڕن میونشنی ئەڵمانی توانی كۆی گۆڵەكانی لە پاڵاوتنەكانی مۆندیال بۆ 24 گۆڵ بەرزبكاتەوە.

بەگوێرەی پێگەی (میستەر شیب) بۆ ئامارەكان لیڤاندۆڤسكی لە ئێستادا تەنها بەجیاوازی 6 گۆڵ لەدوای كریستیانۆ رۆنالدۆ هاتوە كە خاوەن 30 گۆڵە لە پاڵاوتنەكانی مۆندیال لەگەڵ هەڵبژاردەی پورتوگال و باشترین گۆڵكاری ئەوروپایە و خاوەن ڕیكۆردە، لێرەدا لە ئێستادا گەر لیڤاندۆڤسكی بتوانێت گۆڵی زیاتر تۆمار بكات ئەوا ڕیكۆردكەكەی كریستیانۆ ڕۆنالدۆ كە ماوەیەكی لەگەڵ پورتوگال گۆڵ تۆمار ناكات، دەكەوێتە مەترسی بە تایبەتی گەر لەسەر ئەو ئاستەی ئێستای لە گۆڵكردن بەردەوام بێت.

جێی باسە، لیڤاندۆڤسكی لە یارییەكەی دوێنێ شەوی ئەندۆرا تەنها 63 خولەك یاری كردو و دواتر بەهۆی ژانێك لە ئەژنۆی یاریگای جێهێشت و گۆڕانكاری پێكرا.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close