پێرێز وەڵامی دەستپێشخەرییەكەی كریستیانۆ رۆنالدۆی دایەوە

 

دوا ئەوەی گفتوگۆی ژێر پەردە نێوان بریكاری كارەكانی كریستیانۆ رۆنالدۆ و بەرپرسانی ریال مەدرید بۆ گەڕانەوەی یاریزانە پورتوگالییەكە ئەنجامدرا، لە كۆتاییدا كارگێری ڕیال مەدرید بەسەرۆكایەتی پێرێز وەڵامی بریكاری كارەكانی ڕۆنالدۆی دایەوە.

لەم بارەیەوە، ڕۆژنامەی ماڕكای مەدریدی ئاشكرای كردوە كە كارگێری ڕیال مەدرید وەلامێكی سەیری بە جۆرج میندێزی بریكاری كارەكانی كریستیانۆ گەیاندوە، كاتێك لە وەڵامی دەستپێشخەرییەكەی بۆ جارێكی دیكە گەڕانەوەی ڕۆنالدۆ بۆ ریال مەدرید تەنها سوپاسی كردوە و پێی گوتوە، سوپاسی بایەخ پێدانتان بە ڕیال مەدرید دەكەین، بەڵام لە ئێستادا ئێمە پوێستمان بە كریستیانۆ نییە، بەمەش بەشێوەیەكی تەواو بابەتی گەڕانەوەی یاریزانە پورتوگالییەكەی بۆ ڕیال مەدرید داخست.

بە گوێرەی ڕۆژنامەكە، بەپرسانی ریال مەدرید بە میندێزیان گوتوە كە ئەوان بۆ داهاتووی یانەكە دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ یاریزانی لاوی ئاست بەرز واژۆ بكەن، كە لە سەرووی هەمووان هێنانی مباپی و هلاند دەبێت، لەبەر ئەوەی پڕۆژەی ڕیال مەدرید بۆ ماوەی داهاتوو ئەوەیە تیپێكی نایاب لە یاریزانی تەمەن بچووكی ئاست بەرز پێك بهێنن.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close