يانەی یۆڤێنتۆس بابەتی ڕۆیشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆی یەكلایی كردەوە

 

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ڕۆیشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یانەی یۆڤێنتۆس وهەواڵەكانی گەڕانەوەی بۆ ڕیال مەدرید بەرپرسێكی گەورەی یانەی یۆڤێنتۆس بە لێدوانێك ئەو هەواڵانەی یەكلایی كردەوە.

لەم بارەیەوە (باڤێل نیدفید) ئەستێرەی پێشووی یۆڤێنتۆس كە ئێستا جێگری سەرۆكی یانەكەیە گوتی ” هەموو ئەو هەوالانەی باس لە رۆیشتنی كریستیانۆ رۆنالدۆ دەكەن لە ڕاستی دوورن لەبەر ئەوەی كریستیانۆ دەمێنێتەوە و لەسەرووی پڕۆژەی یانەكەیە، هەروەها پیرلۆی ڕاهێنەری یانەكەش بۆ وەرزی داهاتوو هەر ڕاهێنەری یۆڤێنتۆس دەبێت، نیدڤید گوتیشی چۆن ئێمە دەستبەرداری یاریزانێك دەبین كەلە 120 یاریدا 100 گۆڵی بۆ یانەكەی تۆمار بكات، شتی وا ڕوونادات.

جێی ئاماژە پێكردنە، چەند ڕۆژێكە دەنگۆیەكی بەهێز هەیە بەتایبەتی لە میدیاكانی ئیسپانیا و مەدرید سەبارەت بە خواستی كریستیانۆ بۆ گەڕانەوە بۆ ڕیال مەدرید بەگوێرەی تازەترین هەواڵیش كریستیانۆ تەنها چاوەڕێی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی بەرپرسێكی ڕیال مەدرید دەكات، بۆ ئەوەی جووڵە بكات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close