كریستیانۆ بەم مەرجە جارێكی دیكە درێسی ڕیال مەدرید دەپۆشێتەوە

 

بەپێی تازەترین هەواڵ سەبارەت بە داهاتووی كریستیانۆ ڕۆنالدۆ و دەنگۆی گەڕانەوەی بۆ ڕیال مەدرید، ئێزگەیەكی ئیسپانی ئاشكرای كردوە كە كریستیانۆ تەنها یەك مەرجی هەیە بۆ ئەوەی جارێكی دیكە درێسی مێرەنگی بپۆشێتەوە.

بەپێی ئێزگەی (كادینا كۆپی) كریستیانۆ ئامادەیە و زۆری پێ خۆشە بۆ ڕیال مەدرید بگەڕێتەوە، بەڵام مەرجی ئەو ئەوەیە بەرپرسێكی ڕیال مەدرید بە فەرمی داوای لێ بكات كە بگەڕێتەوە، بۆ ئەوەی كارەكە ئەنجام بدرێت، لەبەر ئەوەی یانەی یۆڤێنتۆس ئامادەیە نەرمی لەمبارەیەوە پیشان بدات تا لە مووچە بەرزكەی كریستاینۆ ڕزگاری ببێت، لە كاتێكدا لە مەدرید بە ئەگەری زۆرەوە ئەو مووچە بەرزەی پێ نادرێت، لە درێژەی هەواڵەكەدا هاتوە كە كریستیانۆ هەست دەكات كە دەتوانێت بۆ چەند ساڵێكی دیكە خزمەتی ڕیال مەدرید بكات و هەر لەوێش كۆتایی بە كاروانی وەرزشی خۆی بهێنێت.

جێی ئاماژەیە، 3 ساڵ پێش ئێستا كریستیانۆ ڕۆنالدۆ بە بری 105 ملیۆن یۆرۆ لە ریال مەدریدەوە پەیوەندی بە یۆڤێنتۆس كرد، بۆ ئەوەی لە چامپیۆنزلیگدا ئەنجامێكی باشیان هەبێت و جامەكە ببەنەوە، بەڵام لەگەڵ ئەو یانەیە لە هەر سێ وەرزەكەدا نەیتوانی تەنانەت بۆ قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگیش سەركەوێت

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close